خبر 2018-06-25 17:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەمیرتاش پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هەدەپە کرد

بەشی تورکیا- سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لەناو گرتووخانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هەدەپە کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆماڵایەتیی تویتەر پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و تێپەڕاندنی بەربەستی 10%ی هەڵبژاردنی تورکیا نووسیویە: "سەرەتا من بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هیوادارم و پیرۆزبایی لە هەموو ئەو هاووڵاتیانە دەکەم کە دەنگیان داوە و زۆر سپاسی هەموو هەڤاڵانی خۆم دەکەم کە قوربانیی مەزنیان داوە".

دەمیرتاش لەبارەی سەرکەوتنی هەدەپەشەوە گوتوویە: "وێڕای بوونی گوشار و ڕەوشی دژوار، من پیرۆزبایی لە هەدەپە دەکەم کە توانی بەربەستی 10% تێپەڕێنێت و سڵاو بۆ ئەو کەسانە دەنێرم کە لەپاڵ هەدەپەدا بوون و ئەوە دەسکەوتێکی مەزنە کە بەشداری لە پەرلەماندا بکات.

لە هەڵبژاردنی دوێنێ یەکشەممە 2018/6/24ی تورکیا پارتی دیموکراتیکی گەلان HDP توانی زیاتر لە 11% ی دەنگەکان بەدەست بێنێت کە دەکاتە 67 کورسیی پەرلەمانی تورکیا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.