خبر 2018-06-25 17:01 کاتی خوێندنەوە: 4 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان:

درێژەی سیاسەتی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ لەنێو کوردەکاندا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كرمانج عیزه‌ت قیمقامی سۆران ده‌ڵێت: به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه‌ ئێمه‌ موحریجین به‌رامبه‌ر خۆمان و وڵاتانی دراوسێ چوونكه‌ ئێمه‌ حاكمین له‌وناوچانه‌ پاراستنی سنووری وڵاتانی دراوسێ له‌ ئه‌ستۆی ئێمه‌یه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كرمانج عیزه‌ت قایمقامی سۆران هۆشداری دا له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی كورد و كورد و وتی"په‌كه‌كه‌ به‌هیچ شێوه‌یێک ئاماده‌نین ڕێز له‌ تایبه‌تمه‌ندی حكوومه‌تی هه‌رێم بگرن، حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌رجوڵه‌یێک بكات ئه‌وان شه‌ڕیان ده‌وێت بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ به‌رده‌وام بێت ڕه‌نگه‌ له‌ داهاتوو شتی ناخۆشی لێ بكه‌وێته‌وه‌ ئێمه‌ هیوای ئه‌و شته‌ ناخوازین شه‌ڕی كورد و كورد".

قایمقامی سۆران وتیشی: "به‌داخه‌وه‌ په‌كه‌كه‌ ئه‌و ناوچانه‌ به‌هی خۆی ده‌زانێت و حكوومه‌تی هه‌رێم هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌و ناوچانه‌ نیه‌ ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ ناده‌ن ئاڵای هەرێمی كوردستان به‌سه‌ر داموده‌زگا و قوتابخانه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ هه‌ڵبكرێت و خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌ هیچ په‌یوه‌ستیه‌كیان به ‌حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بمێنێت و جار به‌جار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک توندتر ده‌بێت".

به‌وته‌ی قایمقامی قه‌زای سۆران خه‌ڵک بێزاره‌ و خوازیاره‌ په‌كه‌كه‌ خاكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌جێ بهێڵێت و وتیشی ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت خه‌ڵک بۆ خۆی بێزاره‌، بێزاره‌ له‌وه‌ی كێشه‌ی توركیا و په‌كه‌كه‌ بێته‌ سه‌ر خاكی كوردستانی عێراق ئه‌وه‌ شه‌ڕی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق نیه‌ هاتۆته‌ ئێره‌ خه‌ڵک چاوی ڕێیه‌ توركیا و په‌كه‌كه‌ شه‌ڕی خۆیان ببه‌نه‌وه‌ بۆ ناو توركیا، خه‌ڵک له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ ئیسراحه‌تی له‌و ناوچه‌یه‌ نه‌كردووه‌ هه‌ست ناكه‌ن ئه‌وان ئازاد بوون، به‌ڵام په‌كه‌كه‌ ئه‌و ناوچانه‌ به‌ هی خۆیان ده‌زانن چه‌ندین ناویان له‌و ناوچانه‌ ناوه‌ وه‌ک هه‌رێمی میدیا و چه‌ند ناوێكی تر، وه‌ک كورد ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌وان بزووتنه‌وه‌یێكی كوردین.

كرمانج عیزه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئێمه‌ له‌و ناوچانه‌ حاكمین به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی بۆ وڵاتانی دراوسێیان دروست كردووه‌ ئێمه‌ موحریجین هه‌م بۆ خۆمان هه‌م بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر كه‌ ئێمه‌ ناتوانین هیچ چالاكیێكی سیاسی به‌رامبه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت توركیا بكه‌ین به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌وێن.

"له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ئایا ئه‌و " موحریجیه‌" چیه‌ كه‌ بۆتان دروست بووه‌ وه‌ک خۆت وتت؟ كرمانج عیزه‌ت قایمقامی سۆران ڕوونی كرده‌وه ‌"موحریجیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت هه‌ر ده‌وڵه‌تێک به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی سه‌قامگیری دراوسێكه‌ی بپارێزێت به‌داخه‌وه‌، په‌كه‌كه‌ ئه‌و موحریجیه‌ی بۆ ئێمه‌ دروست كردوه‌ كه‌ توركیا هه‌میشه‌ دێت لێره‌ ده‌دات و بۆمباران ده‌كات ئێمه‌ به‌و هۆكاره‌وه‌ ناتوانین هیچ قسه‌یێک بكه‌ین تاكه‌ ڕێگا شه‌ڕه‌ ئێمه‌ نامانه‌وێت ئه‌و شه‌ڕه‌ بكه‌ین نامانه‌وێت شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ و كورد و كورد بكه‌ین به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وان به‌له‌به‌رچاو نه‌گرتنی هیچ تایبتمه‌ندییێک و حساب نه‌كردنێک بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم و چالاكی دژی توركیا جیاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی خۆیان ئه‌و مه‌به‌سته‌یان ده‌وێت زۆرجار په‌كه‌كه‌ شه‌ڕیان كردوین كه‌ زیاتر له‌ هه‌زار پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بووه‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ ویستومانه‌ به‌ ئاشتی قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنین".

ناوبراو وتیشی "ئێمه‌ زۆر ناڕه‌حه‌تین هه‌موو ڕۆژێک له‌به‌رچاومان خه‌ڵک شه‌هید ده‌بێت و هه‌موو ڕۆژێک فڕۆكه‌ بۆردومان ده‌كات و چاودێری ده‌كات، به‌هۆی په‌كه‌كه‌كه‌وه‌ زیاتر له‌ ١١١ گوند له‌ نزیک ناوچه‌ی خواكورک ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه‌".

كرمانج عیزه‌ت قایمقامی سۆران له‌باره‌ی دواین پێشهاته‌كانی جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌تایبه‌ت له ‌سنووری قه‌زای سۆران وتی "ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ هه‌ستی پێده‌كرێت جگه‌ له‌بانگه‌شه‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی توركیا چاودێری هه‌وایی بۆ سه‌ر گونده‌كانی سنووری قه‌ندیل زیادبووه‌ به‌ڵام له‌ ئاستی مه‌یدانی هیچ جموجۆڵێكی مه‌یدانی نیه‌، به‌ڕاستی ئه‌و بۆردومانانه‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی بێزاركردوه‌ له‌ناوچه‌ی سیده‌كان و قه‌ندیل به‌تایبه‌ت خاوه‌ن ئاژه‌ڵ و ئه‌وانه‌ی هه‌نگ به‌خێوده‌كه‌ن ناتوانن بچنه‌ شوێنه‌كانی خۆیان بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ به‌رده‌وام بێت ڕه‌نگه‌ خه‌ڵكێكی زۆر ئه‌و گوندانه‌ به‌هۆی چاودێری توندی چر و بۆردومانه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان به‌جێ بهێلن".

سەرچاوە: دەنگی ئەمریکا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.