خبر 2018-06-25 18:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پوتین پیرۆزبایی لە ئەردۆغان دەکات

بەشی تورکیا- سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی ناو سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاەوە دەست کەوتوون ڕایدەگەیێنن: ڤلادیمیر پوتین بە بۆنەی سەرکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیراندا پیرۆزبایی لێکردووە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر سووربوونی خۆیان لە بەرەوپێش بردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا، کردەوە.

هاوکات ئەردۆغان و پوتین باسیان لە گرنگیی هاریکاریی نێوان تورکیا و رووسیا لە بابەتە ئیقلیمییەکاندا و لەسەروو هەمووشیانەوە سەبارەت بە سووریا کرد.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.