خبر 2018-06-25 16:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
حەیدەر عەبادی:

بەرنامە و ڕێوشوێنی خێرامان بۆ لە ناوبردنی داعش لە عێراق هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: بەرنامە و ڕێوشوێنی خێرامان بۆ لە ناوبردنی گروووپی تیرۆریستیی داعش لە عێراق هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەیدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان وتی زبری قورسمان لە سەرکردەکانی داعش لە سووریا وەشاندووە.

عەبادی جەختی کردەوە ئەو قەیرانانەی کە لە عێراق ڕوویداوە، هەرگیز لەسەر تواناکانی دەوڵەت کاریگەر نابێت؛ چوونکە ئێمە ڕووبەڕووی تیرۆریست بووینەوە و تێمانپەڕاند، کەوایە دەتوانین ڕووبەڕووی هەر قەیرانێکی دیکە بووینەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق زیادی کرد: بەرنامە و ڕێوشوێنی خێرامان بۆ لە ناوبردنی داعش لە عێراق و لە دەرەوەی شارەکانی عێراق هەیە.

سەرچاوە: ڕووسیا ئەلیەوم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.