خبر 2026-11-16 09:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگای باڵای فیدڕاڵی ڕاگرتنی  په‌رله‌مانی كوردستانی ڕەتکردەوە

میدیای فه‌رمی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ره‌تیكرده‌وه‌ بڕیاری وەلائی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربكات بە ئامانجی راگرتنی كاروباری پەرلەمانی كوردستان کە 4ی ئەم مانگە کاراکرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، "دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سكاڵاكه‌ی بۆ دەركردنی فەرمانی وەلائی بە ئامانجی راگرتنی كاروباری پەرلەمانی كوردستان رەتكردەوە".

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ره‌وتی هەڵوێستی نیشتمانی، رایگەیاند، دادگا بڕیاری داوە سکاڵاکە رەتبکاتەوە و دوبارە جەختی لەسەر هەڵوێستی خۆی کردەوە کە پێی وایە هەڵوەشاندنەوەی خولی ئێستای پەرلەمان، بە وتەی ئەو، "تاکە و باشترین چارەسەرە" بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسیی ئێستا لە هەرێمدا.

10ی ئه‌م مانگه‌، یەکێتیی و جووڵانەوەی نەوەی نوێ سکاڵایەکی فەرمییان لە دادگای فیدراڵی عێراق تۆمارکرد دژی ئەو دانیشتنەی کە لە سەرەتای هەفتەی رابردو (4ی تشرینی دوەمی 2026) لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجامدرا، هەردو لایەن داوایان كردبو دادگای فیدراڵی ئەو دانیشتنە و بڕیارەکانی هەڵوەشێنێتەوە، چونکە دان بەو هەنگاوانەدا نانێن کە لەلایەن پارتی و لایەنەکانی تری بەشدارەوە ئەنجام دراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.