چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر خاڵێکی سەربازی لە حەزەر
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جاسم کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند" هێرشەکە ئاراستەی خاڵێکی هاوبەشی هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی ئەنجامدراوە".
لای خۆشییەوە حەشدی شەعبی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەدا، هێزەکانی لیوای ٤٤ی ئەو هێزە بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە کە لەسەر ڕێگای نێوان قەزای حەزەر لە نەینەوا و قەزای ڕاوە لە ئەنبار ڕوویداوە.
هەروەها فەرماندەیی ڕۆژئاوای نەینەوا جەختیکردەوە، دۆخی ناوچەکە لە ژێر کۆنترۆڵدایە و هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی دیکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕابردووش هێزە ئەمنییەکان لە سنووری پردێ ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا و بەپێی ڕاگەیاندنی شانەی ئەمنی عێراق، سێ چەکداری داعش لە هێرشێکی ئاسمانی کوژران و چەکدارێکی دیکەش دەستگیر کرا.
بۆچوونی بەکارهێنەران