کۆبوونەوەی نزار ئامێدی، بافڵ تاڵه‌بانی و شاسوار عه‌بدولواحید لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعه‌کان، که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه "چوارچێوەی هەماهەنگی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، کۆبونەوەی ئاسایی ژمارە (301)ـی خۆی لە نوسینگەی شێخ هه‌مام حه‌مودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و بە ئامادەبونی عه‌لی فالیح زه‌یدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتوه: "بەشداربوانی کۆبونەوەکە کۆی پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنییان لەسەر هەردوو گۆڕەپانی عێراقی و هەرێمایەتی، سەرەڕای دوایین گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان و لێکەوتەکانیان، تاوتوێ کرد، هەروەها کۆبوونەوەکە باسی لە دۆسیەی بودجەی گشتی و ڕێگاکانی بەهێزکردنی سەقامگیریی ئابووری و دابینکردنی پێداویستییەکانی قۆناغەکە کرد، لە پاڵ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی پەرەپێدانی کاری لیژنە ناوخۆییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە شێوەیەک کە بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی و هەماهەنگیی هاوبەش مسۆگەر بکات."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که چوارچێوه‌ی هه‌مانگیی شیعه‌کان هیچ ئاماژه‌یه‌کی به گفتوگۆکردن له‌باره‌ی کێشه جورف سه‌خر نه‌داوه، به‌ڵام به‌پێی میدیا عێراقی و عه‌ره‌بییه‌کان له کۆبونه‌وه‌که‌دا له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆی بێ ئه‌نجام کراوه و به‌وهۆیه‌وه گرژی له‌نێوان به‌شێک له سه‌رکرده‌کانی لایه‌نه شیعه‌کان دروست بووه و هه‌مام حه‌مودی به‌ناچاری کۆتایی به کۆبوونه‌وه‌که هێناوه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌کان له کۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا وتویه‌تی: "دوای کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆبونەوە فەرمییەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی میوانداریی وه‌فدێکی پارێزگای سلێمانی کرد کە پێکهاتبون لە سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید، کە تێیدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەکانی ئێستا له‌گه‌ڵ جەختکردنه‌وه لەسەر گرنگیی بەردەوامیدان بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی سەرجەم ڕۆڵەکانی گەلی عێراق."
هه‌رچه‌نده چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌کان له‌وباره‌یه‌وه زانیاریی زیاتری نه‌خستۆته‌ڕوو، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌کان له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخی هه‌رێمی کوردستان، پرسی کێشه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتی، پرسی دووئیداره‌یی و جیاکردنه‌وه‌ی بوودجه‌ی سلێمانی له به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ کراون.
بۆچوونی بەکارهێنەران