خبر 2026-11-11 16:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پەرلەمانتارێكی رەوتی حیكمە:

زەیدی بڕیاری داوە دوو وەزیری كابینەكەی بگۆڕێت و وەزارەتی سێیەمیش لە رێگایە بۆ گۆڕین

ئەحمەد سالم، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی رەوتی حیكمە لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات،  عەلی زەیدی بڕیاریداوە دوو وەزیری كابینەكەی بگۆڕێت و وەزیرێكی تریش لە رێگایە بۆ گۆڕین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد سالم، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "النهرین" وتی، تا ئەمڕۆ و ئەوەی بە نیمچەیی یەكلاكراوەتەوە، دوو وەزارەت هەمواركردنەوەی وەزاری دەیانگرێتەوە، پێدەچێت وەزارەتی سێیەميش لە ریگادابێت بۆ گۆڕانكاری، ئەم سێ‌ وەزارەتەش لە پاكێجی یەكەمی ئەو وەزارەتانە بوون كە شەش مانگ لەمەوبەر دەنگیان لەسەردراوە.

لەبارەی هۆكاری گۆڕنیشیان رایگەیاند، هەندێكیان پەیوەندی بە شێوازی كاركردنیان و هەشیانە پەیوەندی بە هۆكاری ترەوە هەیە.
جەختیشكرد لەوەی، ئەم هەنگاوە پرسێكی ئاساییە كاتێك سەرۆك وەزیران ناڕێكییەك لە وەزارەتێكی كابینەكەی دەبینێت، بوێری ئەوەی تیادایە بچێتە پەرلەمان و بەهێزە سیاسیەكان بڵێت دەمەوێت بیگۆڕم و چاپۆشی لە كەموكوڕییەكان نەكات، بەپێویستیشی زانی  زەیدی تاكۆتایی بەردەوام بێت و وەزیری شكستخواردووەكان بگۆڕێت، ئەمەش دەبێتە پێشینەیەك كە بۆ حكومەتەكەی زەیدی ئەژمارە دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.