خبر 2026-11-15 12:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
دانەگاز:

وێستگەکەمان لە کێڵگەی کۆرمۆر زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە، بەرهەمهێنان دەستپێناکاتەوە

کۆمپانیای دانەگاز لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، زیانێکی گەورە بەر وێستگەکە کەوتووە و لە ئێستادا ناتوانرێت هیچ بڕە گازێک بەرهەم بهێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی کۆمپانیای دانەگاز لەبارەی ڕەوشی کارکردن لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕایگەیاند: ''وەک پێشتریش لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕاگەیەندراوە، زیانێکی زۆر بەر وێستگەکە کەوتەوە و بەرهەمهێنان دەستپێناکاتەوە".

وتیشی'' ژمارەیەک لە میدیا ناوخۆییەکان بەبێ بوونی زانیاریی دروست لێدوانی ناڕاست سەبارەت بە دۆخی وێستگەی گازی کۆرمۆر بڵاو دەکەنەوە.''

هاوکات، کۆمپانیاکە داوای لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کرد کە پابەندی بنەما پیشەییەکان بن و خۆیان لە ڕووماڵکردنی نابەرپرسانە و پێشبینی و لێکدانەوەی بێبنەما بەدوور بگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.