خبر 2018-06-25 15:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کوردەکانی سووریا پێش مەرجیان بۆ دانووستان لەگەڵ دیمەشق نییە

بەشی جیهان- بەرپرسێکی باڵای کوردەکانی سووریا دەڵێت کوردەکان پێشوازی لە دانووستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی دەکەن ئەوەش بەبێ هیچ پێش مەرجێک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لەم دواییانەدا ڕایگەیاند بەنیازە پێش لە کەڵک وەرگرتن لە هێزی سەربازی، بۆ دەرکردنی کوردەکان لە ناوچەکانی باکووری سووریا لەگەڵیان دانووستان بکات. کوردەکان کە پێشتر باسیان لە هەندێک پێش مەرج وەکوو دروست کردنی سیتەمی فیدراڵی لەو ناوچانەدا دەکرد ئێستە دەڵێن ئامادەن بە بێ هیچ پێش مەرجێک دانووستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی بکەن.

ئاڵدار خەلیل، لە بەرپرسانی باڵای کوردی سووریا بە ماڵپەڕی ئەلمانیتۆری ئەمریکای وتووە: کوردەکان لە یەکەمین دانووستانیان لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هیچ پێش مەرجێکیان دانەناوە چوونکە بە ئاوڕدانەوە لە ڕەزامەندیی ڕووسیا بۆ هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین و هەروەها ڕێکەوتنەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا لەسەر مەنبەج، ئێستا دۆخەکە گۆڕدراوە.

ناوبراو زیادی کرد، کوردەکان دەیانەوێت پێشنیارەکانی دیمەشق چاولێبکەن و پاشان لە ڕێگای دانووستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی دیمەشقەوە بگەنە لامەرکەزیەت لە سووریا.

ئاڵدرا خەلیل جەخت دەکاتەوە ڕێگاچارەکان دەبێت لە لایەن هێزە ناوخۆییەکانی سووریاوە پێوشوێنگیری بکرێن، چوونکە لایەنی بیانی بەرنامە و ئامانجەکانی خۆیان لە بەرچاو دەگرن.

ناوبراو هەروەها باسی هێڵی سووری کوردەکانی کرد و وتی بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە هێشتا 30لەسەدی خاکی سووریا لە دەستی کوردەکاندایە کارتی گوشاری پێویستیان بۆ دانووستان لەگەڵ دیمەشق پێیە.

کۆدی هەواڵنێر:60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.