خبر 2018-06-25 15:34 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

موحه‌ڕه‌م ئینجه‌: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنم قبووڵه‌

به‌شی تورکیا- موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ به‌ربژێری جه‌هه‌په‌ بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا ده‌ڵێت: هه‌ڵبژاردنه‌کان نادادپه‌روه‌رانه‌ بوون به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌مان قبووڵه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تورکیا ئه‌نجامی به‌راییی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆمار و په‌رله‌مانی تورکیایان ئاشکرا کرد موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ به‌ربژێری جه‌هه‌په‌ بۆ پۆستی سه‌رۆککۆماری تورکیا له‌ ته‌له‌ڤیزیۆنی تورکیاوه‌ ڕای‌گه‌یاند: "بێگومان ئه‌مه‌ پێشبڕکێییێکی دادپه‌روه‌رانه‌ نه‌بوو به‌ڵام من ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان قبووڵ ده‌که‌م".

جه‌هه‌په‌ پیرۆزبایی له‌ ئه‌ردۆغان ده‌کات

ئیلهان که‌سیچی په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ پیرۆزبایی له‌ ئه‌ردۆغان کرد و له‌ توویته‌ردا ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ وڵات و گه‌لی ئێمه‌ پیرۆز بێت. من پیرۆزبایی له‌ هه‌موو سه‌رکه‌وتوووانی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌م".

موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ گه‌وره‌ترین کێبڕکێکاری ئه‌ردۆغان بوو له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری تورکیا و توانیی زیاتر له‌ 15 ملیۆن ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت به‌ڵام ئه‌ردۆغان که‌ زیاتر له‌ 25 ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا به‌ ڕێژه‌یێکی زۆری ده‌نگه‌کان پێش هه‌موو به‌ربژێره‌کانی دیکه‌ی سه‌رۆککۆماری تورکیا که‌وت و له‌ خولی یه‌که‌م سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌رایییه‌كان جه‌هه‌په‌ كه‌ به‌ دووهه‌‌م هێزی توركیا ده‌ناسرێ ته‌نیا له‌ 8 شاردا سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر كردوووه‌. ئاكپارتیش كه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی دیكه‌ پارتی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا ده‌بێت له‌ 62 شاری توركیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی میدیاییی ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.