وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گۆڕانکاریی له چه‌ند پۆستێکیدا ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا قاره‌مان جێگری سوپاسالار بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به تۆڕی میدیاییی رووداوی ڕاگه‌یاند: "له‌م هه‌فته‌وه ده‌ست به گۆڕانکارییه‌کان کراون و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕیون."
ناوبراو ده‌شڵێت: "گۆڕانکارییه‌کان سێ جۆرن، به‌شێک له یه‌که‌کانی 70 و 80ه‌وه بۆ نێو وه‌زاره‌ت، به‌شێک به پێچه‌وانه‌وه و به‌شێکی دیکه له نێو خودی وه‌زاره‌تدا جێگۆڕکێیان پێکراوه".
جێگری سوپاسالار بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "گۆڕانکارییه‌کان له ئاستی ئه‌مینداری گشتی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، ئامرلیوا و جێگری سوپاسالاردا کراون و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش به نووسراوێک گشتاندنی بۆ سه‌رجه‌م یه‌که و به‌شه‌کانی وه‌زاره‌ت کردوووه".
شایانی باسه؛ تاوه‌کوو ئێستا 5 بۆ 6 پۆست گۆڕانکارییه‌کانیان ته‌واو نه‌بوووه، گرنگترینیان پۆستی ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه که تاوه‌کوو ئێستا جه‌بار یاوه‌ر به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ گرتوووه.
جێگری سوپاسالار بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتی: عومه‌ر عوسمان به‌رپرسی مه‌کته‌بی رێکخستنی پێشمه‌رگه خانه‌نشین ده‌بێت و حه‌سه‌ن عه‌دۆ پۆسته‌که‌ی وه‌رده‌گرێت، هاوکات عه‌مید هه‌ڵگورد حیکمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری هۆشیاری و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێته جێگریی و شوان مه‌لا غه‌ریب له شوێنی هه‌ڵگورد حیکمه‌ت ده‌ست به کار ده‌بێت، هه‌روه‌ها لیوا سه‌رحه‌د لاورانی جێگه‌ی لیوا ئه‌حمه‌د ده‌گرێته‌وه و ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌نشین له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران