خبر 2018-06-25 14:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزباییی بردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزباییی بردنه‌وه‌كه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و پارتی داد و گه‌شه‌ی له‌ مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی له ‌په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پیرۆزباییی بردنه‌وه‌که‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیای کرد كه‌ بوووه‌ته‌ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا.

هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا پیرۆزبایی له‌ پارتی داد و گه‌شه‌ كردوووه‌ كه‌ له ‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ تۆماری كردوووه‌.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 24ی حوزه‌یران ‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و په‌رله‌مانی توركیا به‌رێوه‌ چوو كه‌ به‌پێی ئه‌نجامه‌كان ئه‌ردۆغان ‌و هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانن.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.