مه‌ترسیی تورکیا له‌سه‌ر سووریا ته‌واو نایێت
هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکراتیک له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێسدا ئاماژه به داپه‌ڕی سه‌ربازیی تورکیا له خاکی سووریا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: تورکیا به به‌کارهێنانی تێکڕای گرووپه تیرۆریستییه‌کان 7 ساڵ ئاسایشیان له خه‌ڵکی ئێمه سه‌ندوووه و ژیانی خه‌ڵکیان تاڵ کردوووه و ئامانجیان دابه‌ش کردنی خاکی سووریایه و ئه‌و بابه‌ته ده‌ریده‌خات که ستراتێژیی تورکیا بۆ ناپاوه‌جێیی ئاسایش له سووریا درێژخایه‌نه.
ناوبراو وتیشی: جیهان نوسره، ئه‌لقاعیده و ته‌حریروشام و گرووپه‌کانی‌تر به تیرۆریست ده‌زانێت به‌ڵام ئه‌ردۆغان به هه‌موو هێزه‌وه به شێوه‌ی ئاشکرا پشتیوانی له‌وان ده‌کات و کۆنتڕۆڵی به‌شێک له خاکی سووریای به‌وان سپاردوووه.
ئیلهام ئه‌حمه‌د ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که تورکیا ده‌یه‌وێت خاکی سووریا دابه‌ش بکات و ده‌شڵێت: ئه‌و بابه‌ته ڕوون و ئاشکرایه که نه‌خشه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ سووریا چییه به‌ڵام هه‌ندێک نایانه‌وێت قبووڵی بکه‌ن و له کاره‌کانی پشتیوانی ده‌که‌ن و ئه‌وه زه‌برێکی قورس و گه‌وره له خه‌ڵکی سووریایه.
ناوبراو گوتی: ئێمه ئیزنی داگیرکاری و ده‌ستدرێژی به تورکیا ناده‌ین و دێر یان زوو داگیرکه‌ران له سووریا ده‌رده‌که‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران