خبر 2018-06-25 14:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

كۆمیسیۆن واده‌ی تۆمار کردنی هاوپه‌یمانێتی بۆ په‌رله‌مانی کوردستان درێژ ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- واده‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی كوردستان دوو ڕۆژی‌تر درێژ كرایه‌وه‌ و به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمیش ئاشكرای ده‌كات تا ئێستا ته‌نها یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كدا له‌ كۆمیسیۆن خۆیان تۆمار كردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆڕش حه‌سه‌ن به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندن له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ڕای‌گه‌یاند:كۆمیسیۆن واده‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 27ی 6ی 2018 تا كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ درێژ كرده‌وه‌.

ناوبراو ئاشكراشی كرد تا ئێستا دوو هاوپه‌یمانێتی له ‌نێوان لایه‌نه‌كاندا تۆمار كراوه‌ ئه‌وانیش هاوپه‌یمانێتیێکه‌ له ‌نێوان یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ به ‌ناوی هاوپه‌یمانێتیی (به‌ره‌و ئیسڵاح) و هاوپه‌یمانێتیی دووهه‌میش له‌ نێوان هه‌ر سێ لایه‌نی (حزبی سۆسیالیست، پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌ران، یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌ییی دیموكراتی) تۆمار كراوه‌.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.