ڕۆژێک بۆ قوربانیانی ده‌ستی داعش له عێراق و جیهان دیاری ده‌کرێت
کوردپرێس- ماڵپه‌ڕی که‌ناڵی (العربیه) هه‌واڵێكى بڵاو کرده‌وه و له‌و هه‌واڵه‌دا ئه‌حمه‌د مه‌حجووب وته‌بێژی ره‌سمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێکی بڵاو کردوته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له دانیشتنی گشتیی 20ی حوزه‌یرانی 2018دا ڕازی بوو به پێشنیاری عێراق که له ڕێگه‌ی باڵیۆزخانه‌که‌یه‌وه له برۆکسل پێشکه‌شی کردبوو و داوای کردبوو ڕۆژێکی جیهانی بۆ قوربانیانی ده‌ستی داعش دیاری بکرێت.
ناوبراو وتیشى: "له دانیشتنێکی په‌رله‌مانى ئه‌ورووپادا که له ستراسبۆرگ له به‌رواری 2 تا 6ی ته‌مووزی 2018 به‌ڕێوه ده‌چێت ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه ده‌درێت و باڵیۆزخانه‌ى عێراقیش به هاریکاری له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا ڕۆژێکی گونجاو دیاری ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ساڵانه له‌و ڕۆژه‌دا ڕێز له قوربانیانی ده‌ستی داعش بگیرێت له عێراق و جیهاندا.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران