خبر 2018-06-25 09:03 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی و جۆزێف ڤۆتێل کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ جۆزێف ڤۆتێل كرد و له‌ دیداره‌که‌دا ڕه‌وشی سه‌ربازی و سیاسیی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ جۆزێف ڤۆتێل فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و سووریا و كین گرۆس كونسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سه‌ربازیی یاوه‌ریان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕه‌وشی ئه‌منى و سیاسیی ناوچه‌كه‌ و عێراق تاوتوێ كرا و تیشک خرایه‌ سه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و كاریگه‌ری و ڕۆڵی كورد له‌و پرۆسه‌یه‌دا.

هه‌ر دوو لا له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازیی ‌نێوان هاوپه‌یمانان و عێراق و پێشمه‌رگه‌ هاوڕا بوون به‌ تایبه‌تی بۆ ڕاوه‌دوونانی پاشماوه‌كانى داعش و بنه‌بڕ كردنی جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دوایییه‌یان له‌ ناوچه‌كه‌دا‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه‌ به‌رز نرخێنرا و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش بۆ پێشمه‌رگه‌ دووپات كرایه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دوا پێشهاته‌كانی ڕه‌وشی سووریا كرا و جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی سووریا چاره‌سه‌ری سیاسییه‌ به ‌شێوه‌یێک مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ پارێزراو بێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ریم شه‌نگالى وه‌زیرى ناوخۆ- وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت و هه‌ر دوو فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى شێخ جه‌عفه‌ر و نه‌جات عه‌لى ئاماده‌ى بوون.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.