خبر 2018-06-25 09:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای دیموکراتیکی سووریا باری نائاسایی له‌ شاری ڕه‌قه‌ ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی سووریا- ده‌زگای ئه‌منی سه‌ر به ‌شه‌ڕڤانانی سوپای سووریای دیموكرات باری نائاسایییان له ‌شاری ڕه‌قه‌ی سووریا ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌زگای ئه‌منی سه‌ر به ‌شه‌ڕڤانانی سوپای سووریای دیموكرات به‌هۆی ئه‌گه‌ری هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر شاره‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 48 سه‌عات باری نائاسایییان ڕاگه‌یاند که‌ له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 24ی حوزه‌یران ده‌ستی پێكردوووه‌.

شه‌ڕڤانانی سوپای سووریای دیموكرات له ‌ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو شاری ڕه‌قه‌ی باكووری سووریایان كۆنتڕۆڵ كرد كه‌ ماوه‌ی چوار ساڵ بوو به ‌ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ بوو.

له ‌كاتی ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان‌و هێزه‌ مه‌ده‌نییه‌كان به ‌تایبه‌تی پۆلیس و ئاسایش به ‌ته‌واوی له‌ شاری ڕه‌قه‌ بڵاوه‌یان پێكرا و چاودێریی دۆخه‌كه‌یان كرد.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگرییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ داعش پیلانی هێرش كردنه‌ سه‌ر شاری ڕه‌قه‌ی هه‌بوووه‌ و شه‌ڕڤانانیش بۆ ڕێگری له ‌ئه‌گه‌ری هێرش كردن ئه‌و باره‌ نائاسایییه‌یان ڕاگه‌یاندوووه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.