خبر 2018-06-25 08:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان پەیامی سەرکەوتن بڵاو دەکاتەوە

بەشی تورکیا- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی ئاکەپە و مەھەپە بۆ سەرۆکایەتیی تورکیا، لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند "ئەم هەڵبژاردنە بووەتە هۆی بردنەوەی هەموو لایێک، چوونکە زیاتر لە ٩٠%ی خەڵک بەشداری هەڵبژدنەکانی کردووە، ئەمەش وانەیێکی بەهێزی دیموکراسیی داوەتە هەموو دونیا، هیوادارم کەس بە تانە گومان لەسەر هەڵبژاردنەکان دروست نەکات".

کوردپرێس:

دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا و لەکاتی جیاکردنەوەی کۆتایی دەنگەکان ڕەجەب تەیب ئەرۆدغان کاندیدی ئاکەپە و مەھەپە لە پەیامێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە "ئەمڕۆ ڕۆژێکی دیموکراسی بوو لە مێژووی تورکیادا، چوونکە ٩٠%ی هاووڵاتیان بەشداریان کردووە، وڵاتانی تریش ڕێژەی بەشداریکردنیان ناگاتە ٤٠% بەڵام خۆیان بە دیموکرات دەزانن و بە چاوێکی ترەوە تەماشای تورکیای ئازاد دەکەن و چاویان بە سەرکەوتنەکانمان هەڵنایەت".

ئەوەشی ڕاگەیاند" ئەو ناکۆکییەی کە پێشتر لە نێوان لایەنەکان ڕوویانداوە دەبێت لەبیربکرێت، دوای هەڵبژاردنەکان پێویستە پێکەوە دانیشین کێشەکانی وڵات چارەسەربکەین".

باسی لەوەش کرد، "ئەم سەرکەوتنەی داد و گەشەپێدان ئەمڕۆ بەدەستیهێنا وادەکات ئێمە زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتی بکەین و زیاتر کاربکەین بۆ گەشەپێدانی ئابووری تورکیا و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان و دورخستنەوەی تورکیا لە بەڵای تیرۆر، و چەسپاندنی دادگای سەربەخۆ".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەوانەی تورکیا بەرکادێنن بۆ کاری چەتەیی و تیرۆر سزای خۆیان وەردەگرن و ئەو ڕێگە دەگرینەبەر کە وڵات بەرەوە ڕووناکی دەبات".

وتیشی" ئەمڕۆ هاووڵاتییانی تورکیا تەنها سەرۆکیان دەستنیشان نەکرد یان ٦٠٠ ئەندام پەرلەمانیان دیارینەکردووە، بەڵکۆ ئەمڕۆ گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی و نوێ بوو لە بواری ئیدارە و دەستوری نوێی وڵاتدا".

هاوکات بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٨ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکی تورکیا دەستی پێکرد و کاتژمێر ٥ی ئێوارەش سەرجەم بنکەکانی دەنگدان لە تورکیا داخران و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانیش لە دوای تەواوبوونی پرۆسەکە دەستی پێکردووە بەردەوامە،.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.