ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی تورکیا
کوردپرێس:
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بەدەستهێنانی رێژەی 52.5%ی دەنگەکان توانی بە خوولی یەکەم بۆ جارێکی دیکە ببێتە سەرۆکی تورکیا. سەلاحەدین دەمیرتاش، بەربژێری هەدەپەش لە 8%ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان، رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا گەیشتووەتە 87%.
هەڵبژاردنی پەرلەمان، بەپێی لە 98%ی جیاکردنەوەی دەنگەکان:
ئاکپارتی: 42.3 %
جەهەپە: 22.76%
هەدەپە: 11.25 %
مەهەپە: 11.21 %
ئیی پارتی: 10.12 %
سەعادەت: 1.40%
ئەوانی دیکە: 1.46%
بەربژێرەکانی سەرۆککۆمار، بەپێی لە 97%ی جیاکردنەوەی دەنگەکان:
- ئەردۆغان: 52.5%
- موحەڕەم ئینجە: 30.7%
- سەلاحەدین دەمیرتاش: 8.13%
- مەراڵ ئاکشەنەر : 7.41%
- تەمەل کەرەموڵڵا ئۆغڵو: 0.90%
- دۆغۆ بارینچاك: 0.20%
هەدەپە بەربەستی لە 10%ی پەرلەمانی تێپەڕاند
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) جارێکی دیکە بەربەستی لە 10%ی بۆ گەیشتن بە پەرلەمانی تورکیا تێپەڕاند،. بەپێی دوایین ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆ، رێژەی دەنگەکانی هەدەپە گەیشتووەتە لە 10% لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا.
هەروەها سەلاحەدین دەمیرتاش، بەربژێری هەدەپە بۆ سەرۆککۆماری تورکیا رێژەی لە (7%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
ئەردۆغان بە خولی یەکەمی هەڵبژاردن سەرکەوت
بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە خوولی یەکەمی هەڵبژاردنەکە توانیویەتی لە 50% زیاتری دەنگەکان بەدەست بهێنێت، بەوپێیەش هەڵبژاردنەکە ناچێتە خوولی دووەم.
ئیی پارتی بەربەستی لە 10%ی تێپەڕاند
پارتەکەی مەراڵ ئاکشەنەر (ئیی پارتی - پارتی باش) توانی لە یەکەم بەشداری هەڵبژاردنی تورکیادا بەربەستی لە 10%ی گەیشتن بە پەرلەمان ببڕێت.
کورسیی لایەنەکان:
کورسیی لایەنەکان لە کۆی 600 کورسی پەرلەمان بەم شێوەیەیە:
ئاکپارتی: 291 لەگەڵ مەهەپەی هاوپەیمانی (342)
جەهەپە: 147 لەگەڵ ئیی پارتی هاوپەیمانی (191)
هەدەپە: 67
مەهەپە: 49
ئیی پارتی: 46
سەرچاوە: ڕووداو
بۆچوونی بەکارهێنەران