ئه‌ندامێکی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق:
قبووڵکردنی گشتپرسی له که‌رکووک پێشێلکردنی ده‌ستووری عێراقه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وتی: ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک جگه له عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و گشتپرسییه له‌و پارێزگایه، پێشێلکردنی ده‌ستووری عێراقه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێسکه‌نده‌ر وه‌تووت له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌رپرسی ئه‌و ڕووداوانه‌یه که له پارێزگای که‌رکووک ڕوو ده‌دات و ده‌ریبڕی: نه‌جمه‌ددین که‌ریم پارێزگاری که‌رکووک که تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له عێراقی له‌سه‌ره و له‌لایه‌ن ده‌زگای داده‌وه داوا کراوه ده‌بێ دادگه‌یی بکرێت.
ناوبراو سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی له بێده‌نگیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌رانبه‌ر ئه‌و کارانه‌ی که ناوبراو به بێهووده و به گاڵته‌جاڕ له پارێزگای که‌رکووک وه‌سفی ده‌کات و ده‌ڵێت: عاقڵانه نایێته به‌رچاو که جه‌یشی عێراق له‌سه‌ر ئازادکردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌کانی عێراق شه‌ڕ بکات به‌ڵام کورده‌کان ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه کۆنتڕۆڵ بکه‌نه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران