خبر 2026-10-06 08:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناوی مەزڵووم عەبدی بە فەرمی لە ناسنامە فەرمییەکانی دەوڵەتدا تۆمار کرا

ئەحمەد هیلالی جێگری پارێزگاری حەسەکە لەڕێگەی تەلەفزیۆنی فه‌رمى سووریاوە ئاشکرایکرد، به‌گوێره‌ى بڕیاری دادگا، لەمەودوا ناوی ناوبراو بەفەرمی لەتەواوی تۆمارو ناسنامە فەرمییەکانی دەوڵەتدا وەک ‌مەزڵوم‌ جێگیرکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پرۆسەی ڕێکخستنەوەی کارگێڕیی ‌و ناسنامە فەرمییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەنگاوی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت، ئەحمەد هیلالی جێگری پارێزگاری حەسەکە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی (تەلەفزیۆنی سووریا) ڕایگەیاند، فەرماندەی پێشووى گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ڕاوێژكاریى سه‌رۆكایه‌تى ئێستاى كۆمارى سووریا فەرهاد عەبدی شاهین، داوایەکی یاسایی بۆ ڕاستکردنەوەی ناوەکەی (تصحیح اسم) پێشکەش بەلایەنە دادوەریی ‌و کارگێڕییەکان کردووە.

جێگری پارێزگار ڕوونیکردەوە، دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان لەفەرمانگەی باری کەسێتی ‌و شارستانی، داواکارییەکە پەسەندکراوەو ناوەکەی لەسەرجەم تۆمارە فەرمییەکانی دەوڵەتدا بەفەرمی وەک "مەزڵوم عه‌بدى جێگیرکراوە، ئەم هەنگاوە یاساییە لەکاتێکدادێت کە ناوبراو لەسەرتاسەری جیهان‌و ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا زیاتر بەناوی خەمڵێندراوی سەربازیی خۆی واتە (مەزڵووم عەبدی یان کۆبانێ) دەناسراو جێگیرکردنی ناوەکە لەتۆمارە فەرمییەکانی دەوڵەتدا وەک هێمایەک بۆ فەرمیکردنی پێگەی سیاسیى‌و یاسایی ئەو لەقۆناغی نوێی وڵاتەکەدا تەماشا دەکرێت.

ناوی ڕاستەقینەو فەرمیی پێشوی، (مستەفا خەلیل عەبدی) بوو، بەناوی (فەرهاد عەبدی شاهین) یان ناوی ڕێکخراوەیی ‌و سەربازیی خۆی وەک (شاهین جێلۆ)و (مەزڵووم کۆبانێ)ش ناسراوە، دوای پێشکەشکردنی داوای یاسایی بۆ ڕاستکردنەوەی ناوەکەی لە لایەن دەسەڵاتە دادوەرییەکانەوە، ناوی لێهاتویی ‌و سەربازییەکەی کە لەناوەندە جیهانی‌ و میدیاییەکاندا پێی دەناسرایەوە، بەفەرمی لە تۆمار و بەڵگەنامە فەرمییەکانی دەوڵەتدا لەبری ناوی پێشووی وەک (مەزڵووم عەبدی) جێگیرکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.