سێیەمین کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی بە 511 خێزانەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان
کاروانی سێیەمی کۆچبەرانی سەرێکانی، بەرەو ماڵەکانیان لە گوندەکانی شاری سەرێکانی بەڕێکەوتن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاروانی سێیەمینی کۆچبەرانی سەرێکانی کە لە 511 خێزان پێکهاتوون، بەرەو ماڵەکانیان لە گوندەکانی شاری سەرێکانی کوردستانی سووریا بەڕێکەوتن.
کاروانەکە، لە 511 خێزان پێکهاتووە، کە لە کامپی واشۆکانی و خوێندنگاکاندا نیشتەجێبوون، پێشبینیش دەکرێت ئەو خێزانانە بەرەو ژمارەیەک گوند و شارۆچکەی باشووری سەرێکانیی بڕۆن.
ئەم کاروانە لە چوارچێوەی پڕۆسەی گەڕانەوەی کۆچبەرانی سەرێکانیدایە، بۆ سەر ماڵ و شوێنی خۆیان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کاروانی دووەم کە لە ٧٠٠ خێزان پێکهاتبوون و لە ٨ـی ئەیلولدا گەڕانەوە زێدی خۆیان.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران