خبر 2026-10-04 14:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەنا جاسم زەجراوی بوو بە سەرۆکی دەستەی وزەی ئەتۆمیی عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دەستنیشانکردنی "سەنا جاسم کەریم زەجراوی"، پەرلەمانتاری پێشوو وەک سەرۆکی دەستەی وزەی ئەتۆمیی عێراق بە وەکالەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە فەرمانی دیوانی ژمارە (26575) و لەسەر بنەمای دەسەڵاتەکانی سەرۆک وەزیران و بڕیاری ژمارە (167)ی ساڵی 2026ی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا "سەنا جاسم کەریم زەجراوی" بە وەکالەت وەک سەرۆکی دەستەی وزەی ئەتۆمیی عێراق دەستنیشان بکرێت. ئەم بڕیارە کە لە 29ی ئەیلولی 2026 لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کراوە، لە مێژوی دەرچونییەوە جێبەجێ دەکرێت.

حکوومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، "ئەم دەستنیشانکردنە بە ئامانجی پتەوکردنی تواناکانی دەستەی وزەی ئەتۆمی و باشتر بەڕێوەبردنی کارەکانە، بەتایبەت لەو بوارانەی کە پەیوەستن بە هەماهەنگیی نێودەوڵەتی و پەرەپێدانی توێژینەوە زانستییەکان".

دەستەی وزەی ئەتۆمیی عێراق یەکێکە لە دامەزراوە هەستیار و گرنگەکانی عێراق کە ئەرکی چاودێریکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکان و بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی بۆ مەبەستی ئاشتییانە و پزیشکی و توێژینەوەی زانستی لە ئەستۆدایە.

سەنا جاسم کەریم زەجراوی سیاسەتمەدار و ئەکادیمیستێکی عێراقییە و پێشتر وەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ) لە خولی پێنجەمدا نوێنەرایەتی پارێزگای میسانی دەکرد و ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.