به‌غدا له‌گه‌ڵ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک بۆ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی دژایه‌تی ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتی: پارێزگای که‌رکووک یه‌کێک له پارێزگاکانه که هیچ پێوه‌ندییێکی به هه‌رێمی کوردستانه‌وه نییه و له ڕووی ئیداری و داراییه‌وه سه‌ر به ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراقه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی کرد: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به توندی له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره کارێک دژایه‌تی ده‌کات که دژ به ده‌ستووری عێراق و دیکه‌ی یاساکانی ئه‌م وڵاته بێت و به‌رپرسی پارێزگاکانی عێراق ناتوانن به دوور له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بڕیارێکی یه‌کلایه‌نه بگرنه‌به‌ر.
ناوبراو جه‌ختی کرد: گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستانیش داپه‌ڕێکی ناده‌ستوورییه؛ که‌واته به‌غدا به توندی دژایه‌تی ده‌کات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر جۆره گشتپرسییێک له هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌کانی به‌ده‌ر له ئیداره‌ی هه‌رێم.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران