ئه‌نجومه‌نی خۆجێیی "قه‌ره‌ته‌په" له به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی پاشگه‌ز بوویه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی خوجێیی قه‌زای "قه‌ره‌ته‌په" له پارێزگای دیاله‌ی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له بڕیاری خۆی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان له‌و مه‌ڵبه‌نده پاشگه‌ز بوویه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌حیم عه‌زیز ئهلکیجی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا وتی: ئه‌نجومه‌نی خۆجێیی قه‌زای "قه‌ره‌ته‌په" له بناری باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله داواکارییێکی فه‌رمیی بۆ ئیداره‌ی ئه‌و قه‌زایه به‌رز کرده‌وه و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی له به‌ڕێوه‌بردنی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاند به‌و بۆنه‌وه که "قه‌ره‌ته‌په" یه‌کێک له ناوچه کێشهلهسهرهکانه.
ئهلکیجی زیادیشی کرد: ئه‌نجومه‌نی خۆجێیی قه‌زای "قه‌ره‌ته‌په" پاش ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی زۆرینه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌و قه‌زایه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان له قه‌ره‌ته‌په به بڕیاره پێشووه‌که‌ی خۆیدا چووه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران