هێرشی سەر ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود، بۆ تێکدانی ڕێکەوتنی نێوان شەرع و عەبدی ئەنجام دەدرێن
هێڤین سلێمان، هاوسەرۆکی بەڕێوبەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، لە دوای هێرشەکانی شەوی ڕابردووی گرووپەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند: "نزیکەی چوار مانگە جووڵەی بەردەوامی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکوومەتی کاتی هەیە، کە ئامانجیان دروستکردنی پشێوی، ترس و ناسەقامگیرییە، لە دوای هێرشەکانی شەشی تشرینی یەکەمەوە، ئەو چەتانە لە دەوروبەری هەردوو گەڕەکەکە بە چەکی قورسەوە جێگیر بوون، ئەمەش بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرە کە ئەوان نایانەوێت ئارامی و سەقامگیری لە سووریادا بەرقەرار بێت".
لە بارەی وەڵامدانەوەی هێزەکانی ئاسایشێ ناوخۆ، ئەو هاوسەرۆکە ووتی: "ئەوان گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە وەک ئەڵقەیەکی لاواز دەبینن، بۆیە هێرشیان دەکەنە سەر و جەنگی تایبەتیان بەرانبەر پەیڕەو دەکەن، بەڵام وەڵامی گەل و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ئەو هێرشانە گونجاو بوو".
ساڵح موسلیم:
پێویستە تورکیا پڕۆسە ئاشتی ناوخۆ بە سووریاوە نەبەستێت
ساڵح موسلیم ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە دەڵێت ئەگەر ئەنقەرە خوازیاری سەرەکەوتنی پڕۆسەی ئاشتیە لە تورکیا نابێت ئەو پڕۆسەیە بە پاشهاتەکانی سووریاوە گرێ بدات.
ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ئاشکراشی دەکات: پێکدادانی گەڕەکەکانی حەلەب دوای سەردانی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری تورکیا لە سووریا سەریهەڵدا.
ناوبراو وتیشی: ئامادەیی دیمەشق بۆ بەدواداچوونی رێککەوتنەکە پەیوەستە بەوەی کە ئایا دەتوانێت خۆی لە کاریگەرییەکانی تورکیا دوور بخاتەوە یان نا.
ساڵح موسلیم جەخت دەکاتەوە: پێویستە سووریا سیستەمێکی نا ناوەندی پیادە بکات و گفتوگۆکان سەرەتا دەبێت لەسەر داڕشتنی دەستورێکی گشتگیر بێت کە پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان بپارێزێت.

نظر شما