پرۆسەی دەنگدان زۆر بەخێرایی بەڕێوەدەچێت و لە ماوەیەکی کەمدا کۆتایی پێدێت

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ڕایگەیاند یەکەمجارە لە مێژووی دیموکراسییەتی وڵاتەکەدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەچێتە گەڕی دووەم. رەجەب تەییب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە ئیستەنبووڵ دەنگی دا و دواتر بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی گوت: "یەکەمجارە لە مێژووی دیموکراسییەتی نیشتماندا شایەتی گەڕی دووەمی هەڵبژاردن دەبین. روونە گەڕی یەکەم لە 14ی ئایار بەڕێوەچوو و ئەمڕۆ 28ی مانگ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان ئەنجام دەدەین. ئەمجارە پارتە سیاسییەکان بەشدارنین و پسووڵە یەک مەترییەکەش نییە، تەنیا دوو بەربژێر کێبڕکێ دەکەن." ئەردۆغان گوتیشی، "پێموایە پرۆسەی دەنگدان زۆر بەخێرایی بەڕێوەدەچێت و لە ماوەیەکی کەمدا کۆتایی پێدێت. ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی دیموکراسییەتی وڵاتدا شایەتی جۆش و خرۆشی خەڵک دەبین بە تۆمارکردنی بەرزترین ئاستی رێژەی بەشداربوون." بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور باسی لەوەش کرد، "پێم وانییە لە هیچ وڵاتێکی جیهان رێژەی نزیکەی 90٪ی بەشداربوون تۆمار کرابێت، بەڵام تورکیا کردی و خەباتی دیموکراسی بە جوانترین شێوە پیشانی هەموو جیهانیدا.

کد خبر 2756317

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha