عەقڵیەتی ئەردۆغان و باخچەلی دابەشکەرترین عەقڵیەتی مێژوی کۆماری تورکیایە

هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان لە زیندانەوە رایگەیاند، ئەگەر پشتیوانی ئەردۆغانی بکردایە ئەوا لەزیندان نەبوو. سەلاحەدین دەمیرتاش لە زنجیرەیەک تویتدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی‌کردەوە: "عەقڵیەتی ئەردۆغان و باخچەلی دابەشکەرترین عەقڵیەتی مێژوی کۆماری تورکیایە، وەک چۆن ئێمە بەرگری لە یەکگرتوویی دەکەین لە دەوری دیموکراسی، ئەوان دابەش دەبن و ئیستفزازی دەکەن و دوژمنایەتی دەکەن". دەمیرتاش ڕوو لە دەنگدەرانی تورکیا ئاماژەی بەوە کردوە، "باوەڕ بە درۆکانی دەسەڵات مەکەن، لە خولی یەکەمدا ئەنجامی دەنگدان یەکلایی بکەنەوە، کارەکە ئەنجام بدەن"، وەک ئاماژەیەک بۆ یەکلاییکردنەوەی پڕۆسەی دەنگدانی سەرۆکایەتی کە لە نێوان ئەردۆگان و کەمال کلیچدارئۆغلودا کێبڕکێی بەهێز هەیە. سەلاحەددین دەمیرتاش باسی لەوەش کردوە، "ئەگەر پشتگیری ئەردۆغانم بکردایە ئێستا لە زیندان نەدەبووم بەڵکوو لە کۆشک جێگری سەرۆک دەبووم، دەبوومە دزێکی کە خاوەنی شەرەف نییە، من بەرەنگاری ئەم زوڵمە دەبمەوە، تەسلیم نابم، بۆ ئەوەی 85 ملیۆن کەس بە ئاشتی و یەکسانی و برایەتی بژین".

کد خبر 2755646

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha