قوباد تاڵەبانی هێرشی مووشەکی بۆسەر هەولێر ئیدانە دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەسەر هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، هێرشەكە تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمدا هاتووە: هێرشە مووشەکییەکانی دژ بە شاری هەولێری خۆشەویست، تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و دەستدرێژییە بۆ سەر هەموو تاکێکی کورد لە سەرانسەری دنیادا.
دەشڵێت: بەتوندی ئیدانەی ئەم هێرشانە دەکەین و رایدەگەیەنین ئەم کارە لە شکۆی هەولێر کەم ناکاتەوەو ئۆقرەیی و ناوبانگی ناشێوێنێت وەک پایتەختی گەشاوە و میواندۆستی هەرێمی کوردستان.
جێگری سەرۆکى حکوومەت جەختدەكاتەوە، هەولێر و هەموو هەرێمی کوردستان وەک چاویان دەپارێزن.
بۆچوونی بەکارهێنەران