خبر 2022-03-13 11:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: هێرش بۆسەر هەولێر دەستدرێژییە بۆسەر سەروەریی عێراق و ئاسایشی هاووڵاتییان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەسەر هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هێرشەکەی سەر هەولێر بە ئامانجگرتنی سەروەریی عێراق بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە تویتەری خۆی نوسیویەتی: هێرشکردنە سەر هەولێر بە ئامانجگرتن و پێشێلکارییە بۆ سەر سەروەری عێراق و ئاسایشی هەموو هاوڵاتیان.

سەرۆکى پەرلەمانى عێراق وتیشی: هێرشەکە کارێکی مەحکوومە و پێویستی بە هەڵوێستێكی یەكگرتوویی نیشتمانی پتەوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.