خبر 2022-03-13 09:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان: هیچ هێرشێک ناتوانێت زەفەر بە ھەرێمەکەمان بەرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند کە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەنەوە کە ھیچ ھەوڵێکی تیرۆریستی ناتوانێت ئاسایش و ئارامیی هەرێم تێک بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی ھێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر شاری ھەولێر بڵاو کردەوە و تیایدا ھاتوودا: "بەرەبەیانیی١٣ی ئاداری ٢٠٢٢، ھێرشێکی مووشەکی کرایەوە سەر چەند شوێنێکی ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان".

ناوبراو راشیگەیاندووە: "ئێمە سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەم ھێرشە تیرۆریستییە، ھاووڵاتییانمان دڵنیا دەکەینەوە کە ھیچ ھەوڵێکی تیرۆریستی ناتوانێت زەفەر بە ھەرێمەکەمان بەرێت و ئاسایش و ئارامی نیشتمانەکەمان تێک بدات".

شایانی باسە ھێرشەکەش کاردانەوەی لێکەوتەوە کە لەلایەن ھەریەک لە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسروور بازرانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بەتوندی ئیدانە کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.