خبر 2022-03-13 08:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی هه‌ولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە

بەشی جیهان- نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت: یونامى به‌ توندى ئیدانه‌ى هێرشه‌ مووشه‌کییه‌ قێزه‌ونه‌که‌ى هه‌ولێر ده‌کات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتەکەدا کە بە زمانی کوردی بڵاوی کردۆتەوە، راشیده‌گه‌یه‌نێت عێراقییه‌کان داوایان لێکراوه‌ که‌ به‌ یه‌ک هه‌ڵوێست ڕووبه‌ڕووى هه‌ر کارێک ببنه‌وه‌، که‌ ببێته‌ مایه‌ى پێشێلکردنى سه‌روه‌رى و یه‌کییه‌تى خاکى عێراق، یانیش مه‌به‌ست لێى تێکدانى سه‌قامگیرى و یه‌کڕیزى بێت.

شایانی باسە به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 13 ى 3 ى 2022، 12 مووشەکی دوور مەودای بالیستی لە دەرەوەی عیراق، ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا له‌ هه‌ولێر کران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.