خبر 2022-03-09 03:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بایکۆتی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان گەیشتە دهۆک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-ژمارەیەک لە مامۆستایانی خوێندنگەیەک لە سنووری پارێزگای دهۆک بڕیاری بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکدا، کە واژۆی 18 مامۆستای وانەبێژی لەسەرە ئاماژە بەوەکراوە، "ئێمە وەکوو وانەبێژانی قوتابخانەی تۆبزاوا ژووری لە پەروەردەی بەردەڕەش لە ڕۆژی شەممەوە، کە دەکاتە 12 ی 3 ی 2022 دەست دەکەین بە بایکۆت کردنی هۆڵەکانی خوێندن".

ڕاشیانگەیاندووە، بایکۆت کردنی هۆڵەکانی خوێندن لەپێناو سەرەتایی ترین مافی خۆیانە، کە ئەویش دامەزراندنە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.