خبر 2022-03-09 06:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یۆنان ڕەتی دەکاتەوە ئەندامانی پەکەکە لەو وڵاتەدا داڵدەدرابن

بەشی جیهان- وەزیرێکی کابینەی یۆنان ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە بەرپرسانی تورکیا خستوویانەتە پاڵ وڵاتەکەی لەبارەی بوونی کەمپی مەشق و ڕاهێنانی چەکدارانی پەکەکە لە ناو خاکی یۆنان.

لەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەیێک لە میدیا یۆنانییەکان دەڵێن تۆمەتبار کردنی یۆنان بە داڵدەدانی ئەندامانی پەکەکە لەسەروبەندی کۆبوونەوەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و کیریاکووس میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان سازێنەر نییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری گریک سیتی تایمز، عومەر چیلیک جێگری سەرۆکی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان ڕایگەیاندووە پرسی پشتگیری کردنی یۆنان لە هێزەکانی پەکەکە لە کۆبوونەوەکەی نێوان ئەردۆغان و میتسۆتاکیس باسی لێوە دەکرێت.

بەڵام تاکیس تیۆدۆریاکوس، وەزیری ئاسایشی یۆنان دەڵێت: ئەم وتانەی بەرپرسانی تورکیا و میدیاکانی ئەو وڵاتە لەبارەی بوونی کەمپی ماشق کردنی پەکەکە لە ناو خاکی یۆنان ڕەت دەکەینەوە چوونکە بێ بنەمان.

ناوبراو جەخت دەکاتەوە ئەوەی کە تورکیا پێی دەڵێت کەمپی مەشق و ڕاهێنان، لە ڕاستیدا کەمپێکە بەناوی لاڤیرۆ کە بۆ جێگری کردنی پەنابەران دامەزراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.