سەرکردەیێکی باڵای داعش لە هەرێمی کوردستانە دەستگیر کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق دەڵێت به‌هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رپرسێكى باڵاى داعش له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستگیر كرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەحیا ڕەسووڵ ڕایگه‌یاند، له‌ژێر ڕۆشنایی بڕیاره‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كان و دواى سه‌ردانه پڕ به‌رهه‌م و بایه‌خه‌كانى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه تیرۆرى عێراقى بۆ هه‌رێمى كوردستان و گۆڕینه‌وه‌ى زانیاریه هه‌واڵگریه‌كان توانیان سه‌ركرده‌یه‌كى داعش ده‌ستگیربكه‌ن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، توانراوه محەمەد وه‌هبى فارس ڕێكخه‌رى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ویلایه‌تى كوردستان و ویلایه‌تى باشوور ده‌ستگیربكرێت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران