وەزارەتی پلاندانی عێراق:
ڕێژەی هەژاری لە باشووری عێراق گەیشتە 52لەسەد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرای دەکات، رێژەی تێکڕای هەژاری لەنێوان 22% بۆ 25%ـه، روونیشیدەکاتەوە، رێژەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له راگهیهندراوهكهی وهزارهتی پلاندانانی عێراق هاتووه: رێژەی تێکڕای هەژاری لەنێوان 22% بۆ 25%ـه، بهڵام رێژهكه به پێی ناوچهكان جیاوازه، لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژیر دەسەڵاتی داعش 41%ـە، رێژەکە لە پارێزگاکانی باشووری عێراق 32%ـە، لە پارێزگای موسەننا 52%ـه، ئاماژە بەوەش دەدات کە رێژەی هەژاری لە پارێزگای دیوانییە 49%ـه.
هەروەها ئاشکراشی دەکات هۆکاری بەرزی رێژەی هەژاری لەو پارێزگایانە ئەوەیە، کە کەرتی گشتی هیچ پڕۆژەیەکی گەشەپێدان بە داهاتەکانی ئەو ناوچانە ئەنجام نادات، دواخستنی بودجەی یەک لە دوای ساڵەکانیش هۆکارێکە بۆ پەکخستنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان.
بۆچوونی بەکارهێنەران