دووهەم کاروانی سەربازیی تورکیا گەیشتە ناو خاکی سووریا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند لە دوو رۆژی رابردوودا تورکیا هێزێکی زۆری ناردۆتە گرێ سپی، ئەمەش لەگەڵ نزیک بوونەوەی هێرشی سووپای ئەو وڵاتەدایە بۆ سەر ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتدایە.
ئەم جموجوڵ و ئەگەری هێرشە، لە کاتێکدایە کە تورکیا دەیەوێت ئەو بەڵێنە دووبارانەی جێبەجێ بکات کە دەبێت بەر لە رووسیا بگرێت تا سووریا بهێنێتەوە ئیدلب، ئەردۆغان چەندانجار باسی لەوە کردووە کە ئەو پێگە هەستیارانەی هێزەکانی سووریا بۆردومان دەکات کە دەبنە مایەی ئاوارەبوونی خەڵکی زیاتر.
ئەوە لە کاتێکدایە کە تورکیا هەر یەک لە مۆسکۆ و واشنتۆن تۆمەتبار دەکات کە وەفایان بەرامبەر ئەو بەڵێنانەیان نەبوو کە ساڵی ٢٠١٩دا بەڵێنیان داوە هێزە کوردیەکان ٣٠ کم لە سنووری تورکیا دووربخەنەوە.
سێشەممەی هەفتەی ڕابردوویش تورکیا هێزێکی سەربازیی کە زیاتر لە 100 بارهەڵگری سەربازی بوون بۆ بنکە سەربازییەکانی خۆی لە سووریا نارد کە زیاتر لە 70 شوێنن و زۆرینەیان لە ناوچەکانی " جبل الزاویه" لە باشووری ئیدلیبدایە.
بۆچوونی بەکارهێنەران