خبر 2026-11-28 12:41 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبێژی دەم پارتی:

بانگەواز لە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی دەکەین کە لەپێناو بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی گەلی کورددا مامەڵە بکەن

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی رایگه‌یاند، هەمو دەستکەوتەکانی کورد تا ئەمڕۆ بە زەحمەتییەکی زۆر بەدەستهاتوون، واتا بە قوربانیی زۆر گرانبەها، بە خوێن و بە گیانبەختکردن ئەم دەستکەوتانە هاتونەتەدی، مێژوی هەرێمی کوردستانیش بەو شێوەیەیە، لەبەر ئەوە پێویستە ئەم دەستکەوتانە بپارێزرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایشەگوڵ دۆغان له‌میانی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی بڕیاره‌کانی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ست به‌ هه‌رێمی کوردستان، رایگه‌یاند، "حکوومەتی عێراق دەیەوێت دەستوەردان لە نەوت و سنورەکانی هەرێمی کوردستاندا بکات، هەموو دەستکەوتەکانی کورد تا ئەمڕۆ بە زەحمەتییەکی زۆر بەدەستهاتون، واتا بە قوربانیی زۆر گرانبەها، بە خوێن و بە گیانبەختکردن ئەم دەستکەوتانە هاتوونەتە دی، مێژوی هەرێمی کوردستانیش بەو شێوەیەیە، لەبەر ئەوە پێویستە ئەم دەستکەوتانە بپارێزرێن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه‌، "ئەمە نە منەتە و نە بەخشینێکە، لە دەستوری عێراقیشدا ئەم شتانە بە ڕوونی نووسراون، پێویستە هیچ کەسێک یاسا پێشێل نەکات؛ نە بەغدا وەک حکوومەت یاسا پێشێل بکات، نە ئەو ئەکتەر و لایەنانەی تریش بیانەوێت لەوێ دەرفەتێک بۆ خۆیان بقۆزنەوە و دەستکەوتەکانی کورد پەراوێز بخەن و لاوازی بکەن".

دۆغان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "چاوی هەموو کوردێک لەسەر باشوورە، پێویستە هەستیاریی کورد لەبەرچاو بگیرێت، ئێمە بانگەواز لە مەسعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، بافڵ تاڵەبانی، مەسروور بارزانی و هەموو کاراکتەرە کوردەکان دەکەین کە لەپێناو بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی گەلی کورددا مامەڵە بکەن و یەکێتیی دیموکراتیکی گەلی کورد بێننە ئاراوه‌".

ئایشەگوڵ دۆغان وتیشی، "پێویستە کوردیش، بەڕێوەبەرانی کورد و ئەوانەی ئەمڕۆ لەوێ بەرپرسیارن، ئەوانیش دەرفەت نەدەن بەو کەسانە و هەندێک ڕێکار بگرنەبەر، پێویستە لە ڕێگەی دانوستان و دیالۆگەوە ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن".

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا وتی، "رێبەر ئاپۆ نامه‌یه‌کی کە بۆ ئۆزگور ئۆزەلڵ سەرۆکی پێشوی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ناردوه‌"، دواتر شاندەکەیان لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەلدا کۆدەبێتەوە و گوتی، خشتەی کۆبونەوەکە هێشتا دیار نییە.

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بەوەی دەوترێت ڕۆژنامەنوسان چونەتە دورگەی ئیمراڵی، ئایشەگوڵ دۆغان ڕونیکردەوە، جگە لە شاندەکەیان و بنەماڵە، تا ئێستا هیچ کەسێک نەچوەتە دورگەی ئیمراڵی و وتی، زانیاریی لەم شێوەیە ڕاست نییە و ڕێکەوتی چونی ڕۆژنامەنوسان بۆ دورگەی ئیمراڵی دیارنییە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.