خبر 2026-11-29 12:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ:

هەواڵی داخستنی دەروازەی باشماخ دوورە لە راستیەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ  هاووڵاتیان و بازرگانانان ئاگادار دەکاتەوە، هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەمەرزەکە بەردەوامە و هەواڵی داخستن و بڵاوەپێکردنی هێزی سەربازی رەتدەكاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند،  مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ کراوەیە بۆ هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی بەردەوامە، سەرجەم ئەو هەواڵانەش بەدرۆ دەخەینەوە کە لەکۆمەڵێک پەیجی سێبەر و دوور لە ئەتەکێتی ڕۆژنامەوانی لەبارەی بڵاوەپێکردنی هێزی سەربازی بڵاودەکرێنەوە، کە ئەوان بێ ئاگان لەوەی کە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە کاتی جەنگی نێوان ئێران و ئەمەریکا تەنها مەرز بوو کە کراوە بووە و هاتووچۆی تێدا رانەگیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.