پەکەکە 14 بنکەی دیکەی لە هەرێمی کوردستان چۆڵکرد
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی فهرمی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە بە پشتبەستن بە هەواڵگری تورکیا بڵاویکردەوە، PKK 14 بنکەی دیکەی لە باکوری عێراق (ههرێمی کوردستان) چۆڵکردوە، ئەو بنکانەی کەوتونەتە ناوچەی خواکورک لە 18ی ئهم مانگهدا چۆڵکراون.
ئاماژهی بهوهشکردوه، "هەمو هەنگاوێکی ئەرێنی نزیکمان دەکاتەوە لە گەیشتن بە ئامانجی سەرکەوتویی دوبارە تێکەڵکردنەوەی گەڕاوەکان بۆ ناو کۆمەڵگە، بەگوێرەی ئەو مەرجانەی لە یاسادا هاتوە".
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن پەرەسەندنە ئەرێنییەکانی گۆڕەپانەکە هەم پێشکەوتن نیشان دەدەن لە تەواوکردنی قۆناغی چەکداناندا کە لە یەکەمین و گرنگترین قۆناغەکانی پرۆسەکەیە، هەمیش ئاماژەن بۆ ئەو بەشدارییەی پێشکەشی ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیریی سیاسیی وڵاتانی ناوچەکە دەکرێت.
ئەو پەرەسەندنانەی گۆڕەپانەکە کە بەرجەستە و پشتڕاستکراوەن و بەڵگەی ئیرادەی تەواوکردنی سەرکەوتوانەی پرۆسەکەن بۆ سەلامەتی ئەو کاروانەی بە تێگەیشتنێکی ڕاستی و هەستیار بەڕێوەدەبرێت، وەک نیشانەی تێپەڕاندنی چەندین خاڵی وەرچەرخانی هەستیار تا ئەمڕۆ هەڵدەسەنگێنرێن.
بەپێی رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ تورکیا، پارتەکە لە مانگی ئایاری 2025 ڕایگەیاند، کە خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، پێش ئەوەی لە مانگی تەمموزی هەمان ساڵدا مەراسیمی ڕادەستکردنی چەکی ڕەمزی لە ههرێمی کوردستان ڕێکبخات.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز، ئەو پارتە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاند، سەرجەم گهریلاکانی لە خاکی تورکیا کشاونەتەوە و پەرلەمانی تورکیاش لە مانگی ئابی ڕابردودا یاسایەکی دەرکرد بۆ ئەوەی گهریلاکانی بخەنە نێو ژیانی مەدەنییەوە.
له ئهمساڵدا پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) زنجیرەیەک هەنگاوی مەیدانیی گرنگی ناوە بۆ کشانەوە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆسەی ئاشتی و چەکدانانەی کە لە نێوان PKK و حکوومەتی تورکیا دەستیپێکردوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران