خبر 2021-10-30 09:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

به‌شێک له‌وانه‌ی یەکێتی کە ئه‌ڵێن ژه‌هرخوارد کراوین بۆ سه‌رنجراکێشانی جه‌ماوه‌ره‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی پێیوایه‌ که‌ پرسی ژه‌هرخوارکردن خەریکە ئەبيتە چاولێکەری وەک گۆرێنی مۆدیلی سەیارەکان و به‌شێک له‌وانه‌ی ئه‌ڵێن ژه‌هرخواردنکراوین بۆ سه‌رنجراکێشانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌ و بێبنه‌مایه‌.

کوردپرێس: ده‌قی نووسینه‌که‌ی غازی که‌رکوکی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بەمشێوەیە:

ئایە ژەهرەکە راستە؟

بەشێک لەو ژەهرخواردنە راستەو گومانی تێدا نیە!! بەڵام بەشێکی گومانەو بۆ سەرنج راکێشانی جەماوەرەو بێ بنەمایە، خەرێکە ئەبيتە چاو لێکەری وەک گۆرێنی مودیلی سەیارەکان!.

ئیتر هەرکەسەو بەئارەزووی خۆی کەسێک تۆمەتبار ئەکات، هەندێ زورنا ژەنێش هەر رۆژەوە کەسێک ئەکەنە ئامانج.

لەدوای بڵاوکردنەوەی چاوپێکەوتنەکەی کاک باڤڵ کە بە ئاشکرا و روون باسی لە ژەهراوی کردنی ناو ماڵی مام جەلالی کرد، هه‌روه‌ها عەتا سەراوی باسی لە ژەهراوی کردنی خۆی کرد، کەسی تر بەئاشکرا لەسەر کەناڵەکانی نەی وتووە من ژەهر خوارد کراوم !! ئەو دوو هەڤاڵە راستیەکانیان بڵاوکردنەوە بۆ هەموو دونیا، بەڵام لێرەدا کەسانی کۆیلە و مونافیق و دوژمنانی یەکێتی کەوتوونەتە شاباش و هەر رۆژە و کەسێک ئەکەنە ئامانج چ لە ژەهراوی کردن و چ لەتاوانبار کردنی کەسانێک.

لەراستیدا میللەت هەمووی ژەهر خوارد کراوە بەڵام بە خۆی نازانێ، ئەوەی ئەودەسەڵاتە دیکتاتورە بەو میلەتەی ئەکات هیچ جیاوازیێکی نیە لەژەهر خواردنەکان لە هەموو روویێکەوە، ئیعلامی چەواشەکاری توانیویەتی هەموو میللەت مەشغوڵ بکات، بەهەموو شتێکەوە تەنها ئاگایان لەو دەسەڵاتە نەبێ چی ئەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.