خبر 2021-10-27 13:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو خۆکوژ لە پارێزگای کەرکووک دەستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەشدی شەعبی رایدەگەیێنێت، دوو هێرشی خۆکوژییان لە پارێزگای کەرکووک پووچەڵ کردووەتەوە و هەردوو خۆکوژەکەیان دەستگیر کردووە.

کوردپرێس:

عەلی حوسێنی، گوتەبێژی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 27-10-2021 پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگریی، لە بۆسەیەکدا هێزەکانی لیوای 16ی حەشدی شەعبی لەسەر رێگای گشتی بەغدا و لەبەرامبەر ناحیەی تازە لە باشووری کەرکووک، دوو خۆکوژیان دەستگیرکردووە.

عەلی حوسێنی ئاماژەی بەوەکرد کە دوو خۆکوژەکە بەنیازبوون "خۆیان بتەقێننەوە و کردەووە تیرۆریستی ئەنجام بدەن."

گوتەبێژی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی، لە قسەکانیدا رایگەیاند دوای دەستگیرکردنی ئەو دوو خۆکوژە، هەردووکیان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.