خبر 2021-10-27 13:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی تر خاکی هەرێمی کوردستانیان بۆردومان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری ناحیەی باتیفایان لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.

کوردپرێس:

تەلەڤزیۆنی ڕووداو ڕایگەیاند کاژێر 12:00ی نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 27-10-2021 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری گوندی بانکیی سەر بە ناحیەی باتیفایان لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، "تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتووانی سنوورەکە دروستکردووە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ناوبەناو لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان تورکیا بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە بۆردوومان دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.