وەک جێبەجێ کردنی فەرمانی سەرۆک وەزیران، دەست بە گۆڕینی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌ی جورف سه‌خر ده‌کەین
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی زه‌یدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانێكی دیوانیی ده‌ركرد بۆ پێكهێنانی باره‌گایه‌كی كۆنترۆڵكه‌ر له جورف ئه‌لسه‌خر و سه‌رجه‌م هێزه‌كان خرانه ئاماده‌باشییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی چوارشه‌ممه پۆلیسی وزه به پاراستنی بۆریی نه‌وت ڕا‌سپێردرا و دۆسیه‌كان درانه دادگا.
به‌پێی پلانی دوباره بڵاوه‌پێكردنه‌وه، لیوای 38ی فیرقه‌ی 10ی سوپای عێراق قۆڵێك ده‌گرێته ئه‌ستۆ و لیوای 17ی پۆلیسی فیدراڵی سه‌نته‌ری ناحیه‌كه ده‌پارێزێت، هاوكات لیواكانی 72 و 79ی حه‌شدی شه‌عبی قۆڵێكی تر وه‌رده‌گرن له‌گه‌ڵ فه‌وجێكی پۆلیسی وزه بۆ پاراستنی هێڵه‌كانی نه‌وت.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی پلانه‌كه‌دا، بازگه‌ی ئه‌منی له یه‌كتربڕی فازڵییه به‌ره‌و قه‌زای موسه‌یه‌ب و عامرییه‌ی فه‌للوجه داده‌نرێن و ڕێگای سه‌ره‌كیی نێوانیان به ڕوی هاتوچۆدا ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها فه‌وجی دژه‌تیرۆر له سه‌ربازگه‌ی حامییه وه‌ک هێزی یه‌ده‌گ بۆ حاڵه‌ته له‌ناكاوه‌كان ده‌هێڵرێته‌وه.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، "فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شد به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستده‌كات به گۆڕینی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌ی جورف سه‌خر، وه‌ك جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی عه‌لی زه‌یدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان و به‌پێی ڕێكاره سه‌ربازییه په‌سه‌ندكراوه‌كان".
دۆسیه‌ی جورف سه‌خر ماوه‌یه‌كه جووڵه‌ی حكوومه‌تی به‌خۆیه‌وه بینیوه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی و كۆتاییهێنان به تێكه‌ڵبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای لێكۆڵینه‌وه حكوومییه‌كانه سه‌باره‌ت به گومانی به‌قاچاخبردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی و بوونی دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی له ناوچه‌كه.
بۆچوونی بەکارهێنەران