به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانى پارتی: ئەگەر گۆڕان کۆنگرە بکات و هەر بڕیارێک لە کۆنگرە بدات وەک پارتی ڕێزی لێدەگرین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تىی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له كێشه‌ى ناوخۆییدایه و هه‌ندێكیان ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه و تا ئێستا بڕیارى كشانه‌وه‌یان له حكوومه‌ت نه‌داوه.
کوردپرێس:
عه‌لى حسێن ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتى و به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانى ئه‌و حزبه له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بڕیارى كۆتایی خۆى نه‌داوه بۆ كشانه‌وه له حكومه‌ت هه‌ندێك گرفتى ناو خۆیان هه‌یه‌و به‌شێكیان ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
وتیشى، ئه‌گه‌ر گۆڕان بڕیاریدا كۆنگره بكات و ههربڕیارێكیان دا له كۆنگره وه‌ك پارتى ڕێز له بڕیاره‌كه‌یان ده‌گرن.
له‌ئێستادا ڕێكخه‌رو سه‌ركردایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كانیان بوون و تا ئێستا ڕون نیه هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى گۆڕان بۆ ده‌رچوون له شۆكى هه‌ڵبژاردن( بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هیچ كورسییێكى له په‌رله‌مانى عێراق به‌ده‌ست نه‌هێنا) و هه‌ستانه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌كه چۆن ده‌بێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران