نێچیرڤان بارزانی و جێنشینی ئەبووزەبی جه‌ختیان له پته‌و کردنى دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌کان له هه‌موو بواره‌کاندا کرده‌وه
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له دوا ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ بەریتانیا، له له‌نده‌ن له‌گەڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بووزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌بوزه‌بییه‌وه، له شوێنى مانه‌وه‌ى پێشوازى لێ‌کرا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئیمارات، دۆخى سیاسى و هه‌ڵبژاردن و پێشبینییه‌کان بۆ داهاتووى عێراق، سه‌ردانى هه‌ردوولا بۆ له‌نده‌ن و کۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆک وه‌زیرانى بەریتانیا، دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى ناوچه‌که به‌گشتى و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هاوبه‌شیان تاوتوێ کرد.
لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌و کردنى دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌کان له هه‌موو بواره‌کاندا کرده‌وه و له‌سه‌ر گرنگیى بره‌ودان به هه‌وڵه‌کان و هاریکارى و کارى هاوبه‌ش له‌پێناو پاراستنى سه‌قامگیرى و چارەسهرکردنى کێشه و ئاڵۆزییه‌کانى ناوچه‌که‌دا هاوڕا بوون و له‌مباره‌یه‌وه بیرورایان ئاڵوگۆڕ کرد.
بۆچوونی بەکارهێنەران