ئەورووپا بۆ ئازاد کردنی دەمیرتاش دوا مۆڵەت بە تورکیا دەدات
بەشی تورکیا- ئەنجومەنی ئەورووپا دوا مۆڵەت بۆ ئازاد کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بە تورکیا دەدات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنەی وەزاری ئەنجومەنی ئەورووپا کە چاودێری بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا دەکات داوا لە تورکیا دەکات دەستبەجێ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و عوسمان کاڤالا، وەبەرهێنەر ئازاد بکات.
لیژنەکە داوای جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگای ئەورووپا و هەڵوەشاندنەوەی سزادانی دەمیرتاشی کردووە و 30ـی ئەم مانگەشی بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش دیاری کردووە.
سهڵاحهدین دهمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە له 4/11/2016، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە و پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (ههدهپه) به تۆمهتی ھاوکاری کردن و بانگەشە کردن بۆ پەکەکە، لەلایەن حکوومەتی تورکیا دهستگیر کران.
سەرچاو: کوردستان24
بۆچوونی بەکارهێنەران