بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆچی دواییی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مستەفا سەلیم، بریکارى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم دوای توشبونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا و چەند رۆژێک مانەوەی لەنەخۆشخانە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە مردنی ناوبراو لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی راگەیەنرا.
کوردپرێس:
مستەفا سەلیم، بریکارى وەزارەتى ناوخۆى حکوومەتى هەرێم و ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، ماوەی چەند رۆژێک بو توشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە و لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی خرابوویە ژێر چاودێری چڕی پزیشکییەوە، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە مردنی راگەیەنرا.
مستەفا سەلیم، ساڵى (1962) لەدایکبوە و بەشى مێژوى لە زانکۆی کۆیەى تەواو کردوە، ناوبراو لە نێوان ساڵانى (1995 بۆ 1999)، قائیمقامى قەزاى رانیە بووە.
ناوبراو باژێروانى مەکۆی بزووتنەوەى گۆڕان بوە لە قەزاى رانیە و لەسەر پشکى گۆڕان، لە کابینەى نۆیەم بریکارى وەزارەتى ناوخۆ بوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (9/9/2021)، مردنی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى سلێمانى راگەیەنرا.
بۆچوونی بەکارهێنەران