ئەگەر ئەمریکا فرۆشیاری سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بێت، تورکیا کڕیاریەتی
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانی بەشداری کردنی لەبەرنامەیێکی تەلەفزیۆنی ئین تیڤی تورکی، داوایکرد، واشنتۆن ڕێککەوتننامەی نێوان ئەنکەرە و مۆسکۆ لەبارەی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی S-400ی ڕووسیی قبووڵ بکات، چوونكه وهكوو وتى:"ڕێککەوتنەکە کۆتایی هاتووە و هیچ بوارێک بۆ پاشگەزبوونەوە نەماوە".
چاوش ئۆغڵو وتویهتى: "تورکیا دەتوانێت جگە لە ڕووسیا، سیستەمی بەرگری ئاسمانیی لە ئەمریکاش بکڕێت، هەرچەندە بەراورد بەسیستەمە ڕووسییەکە گرانتر لەسەر تورکیا دەوەستێت".
ناوبراو وتیشی: گرینگ ئەوەیە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیار لەسەر فڕۆشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی خۆی لە کۆنگرێس دەربکات ئێمەش ئامادەی کڕینی ئەو سیستەمە دەبین.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاند: "ئامانجى ئێمه لەو ڕێککەوتنانەدا ئەوەیە تورکیا خۆی بتوانێت سیستەمی بەرگری ئاسمانیی بەرهەمبهێنێت".
شایانی باسە بەهۆی ڕێککەوتننامەی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیی، ئەمریکا سزای بەسەر دامەزراوەی پیشەسازییە بەرگرییەکانی تورکیادا سەپاند و پێشتریش ئەو وڵاتەی لەبەرنامەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی شەبەحی F-35 کردبوە دەرەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران